یانەی لیل داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ دەستبەرداربوون لە هازارد
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە یانەكانی چێڵسی و هەردوو مانچستەری ئینگلیزی داوای خزمەتەكانی ئەو یاریزانەیان كردووە و لە بەرامبەردا بەرپرسانی یانەكە رەتیان كردووەتەوە بەكەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هازارد ببن.
هازارد لەلایەن ئەو 3 یانە ئینگلیزییەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا داواكراوە، ئەمە جیا لە ریال مەدرید كە دەیەوێ لە هاوینی داهاتوودا ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
یانە فەرەنسییەكە ئاشكرای كردووە ئەو یانەیەی هازاردی دەوێ پێویستە 40 ملیۆن یۆرۆ لە دەستەوارەیەكدا پێشكەشی یانەكە بكات وەك نزمترین مەرجی فرۆشتنی هازارد تا ئەو ناچاربێت بیر لە دەستهەڵگرتن لەو یاریزانە بكاتەوە لە زستانی ئەمساڵدا و ئەوەشی ئەو پارەیەی پێ نییە پێویستە خۆی سەرقاڵی ئەو بابەتە نەكات.
