یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ ناوبژیوانانی شاری هەولێر كۆبوونەوە

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ ناوبژیوانانی شاری هەولێر كۆبوونەوە
لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەگەڵ دەستەی ناوبژیوانانی شاری هەولێر كۆبوونەوە، سەرەتا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان (سەفین كانەبی) باسی لەڕۆڵی ناوبژیوانان كرد لەبەرەوپێشبردنی تۆپی پێی كوردستان، كۆبوونەوەكە گفتوگۆیەكی كراوەبوو سەبارەت بەلاوازبوونی ئاستی ناوبژیوانان، هۆكار و چارەسەر بەتێروتەسەلی باسی لێوەكرا، ناوبژیوانان یەكە یەكە ڕاوبۆچوونی خۆیان پێشكەشی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد، هەموو لایەك هیوایان خواست ئاستی ناوبژیوانان بەرەوپێشەوە بچێت.
Top