خەڵاتەكانی فیفا 2011: میسی باشترین یاریزان.. گــواردیۆلا باشترین ڕاهێنەر.. نیمار جوانترین گۆڵ

خەڵاتەكانی فیفا 2011: میسی باشترین یاریزان.. گــواردیۆلا باشترین ڕاهێنەر.. نیمار جوانترین گۆڵ
لەهۆڵی كۆنگرەكان لەشاری زیوریخ بەئامادەبوونی جۆزیف سیپ پلاتەر سەرۆكی فیفا و چەندین ئەستێرەی وەرزشی جیهانی وەك پلاتینی و زیدان و پێلی و ڕۆنالدۆ و ماتیۆس و چەندین هونەرمەندی جیهانی وەك كچە هونەرمەند شاكیرا و بەدەیان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی و یاریزانان و ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەو یانەكان، ئاهەنگی ساڵانەی فیفا بۆ ساڵی 2011 بەڕێوەچوو، لەئاهەنگەكەدا ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنیل میسی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەك و بەجیاوازییەكی زۆر لەگەڵ ڕكابەرەكانی خەڵاتی تۆپی زێڕینی بەدەست هێنا و بووە سێیەم یاریزان لەمێژوو لەدوای یاریزانان زێدان و ڕۆنالدۆی بەرازیلی سێ جار ئەم نازناوە بەدەست دەهێنێت .
فیفا چەندین خەڵاتی لەم ئاهەنگەدا دابەش كرد كە بەم شێوەیە بوو:
* خەڵاتی تۆپی زێڕین
1- لیۆنیل میسی . ئەرژەنتین . یانەی بەرشلۆنە 44.88% ی دەنگەكان
2- كریستیانۆ ڕۆنالدۆ . پورتوگال . یانەی ڕیال مەدرید 21.60% ی دەنگەكان
3- زاڤی هیرناندیز . ئیسپانیا . یانەی بەرشلۆنە 9.23% ی دەنگەكان
* خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر
1- جۆسیب گواردیۆلا . ئیسپانیا . یانەی بەرشلۆنە 41.92% ی دەنگەكان
2- سێر ئەلێكس فێرگسۆن . سكوتلەندا . یانەی مانچستەر یونایتد 15.61% ی دەنگەكان
3- جۆزێ مورینهۆ . پورتوگال . یانەی ڕیال مەدرید 12.43% ی دەنگەكان
* خەڵاتی باشترین یاریزان – ئافرەتان
1- هوماری ساوا . ژاپۆن 28.51% ی دەنگەكان
2- مارتا . بەرازیل 17.28% ی دەنگەكان
3- ئابی وامباك . ئەمریكا 13.26% ی دەنگەكان
* خەڵاتی باشترین ڕاهێنەر – ئافرەتان
1- نۆریۆ ساساكی . ژاپۆن 45.57% ی دەنگەكان
2- پیا ساندهاگ . سوید 15.83% ی دەنگەكان
3- برۆنۆ بینی . فەرنسا 10.28% ی دەنگەكان
* خەڵاتی جوانترین گۆڵ – خەڵاتی پۆشكاش
1- نیمار دا سیلڤا . بەرازیل . یانەی سانتۆس
2- لیۆنیل میسی . ئەرژەنتین . یانەی بەرشلۆنە
3- وێین ڕونی . ئینگلتەرا . یانەی مانچستەر سیونایتد
* خەڵاتی سەرۆكایەتی – خەڵاتی پلاتەر
سێر ئەلێكس فێرگسۆن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یوانیتد ئەم خەڵاتەی وەرگرت وەك ڕێزلێنانێك بۆ ماوەی كاركردنی ئەم ڕاهێنەرە لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەكان
* خەڵاتی یاری پاك
یەكێتی تۆپی پێی ژاپۆن ئەم خەڵاتەی وەرگرت لەبەر هەوڵەكانی لەكاتی كارەساتەكەی سۆنامی، هەروەها پلاتەر خەڵاتی باڵیۆزی یاری پاكی بەخشیە یاریزانی ئیتالی ستیڤانۆ ڤارینا یاریزانی یانەی جۆبیۆ كە لەخولی پلەدووی ئیتالیا یاری دەكات لەبەر ئەوەی ڕازی نەبوو بڕی 200 هەزار دۆلار وەك بەرتیل وەربگرێت بەمەبەستی یاریكردن بەئەنجامی یارییەكی جامی ئیتالیا بەرامبەر یانەی چیزینا .
* پێكهاتەی نمونەی جیهان لەساڵی 2011
گۆڵچی : ئیكەر كاسیاس (ریال مەدرید)
بەرگری : دانیال ئەلڤیس (بەرشلۆنە) - جیرارد پیكێ (بەرشلۆنە) – سێرجیۆ ڕامۆس (ریال مەدرید) – نیمانیا ڤیدیچ (مان یونایتد)
ناوەراست : ئەندرێس ئەنێیستا (بەرشلۆنە) - زاڤی ئەلۆنزۆ (ریال مەدرید) – زاڤی هێرناندیز (بەرشلۆنە)
هێرشبەران : كریستیانۆ ڕۆنالدۆ (ریال مەدرید) – وێین ڕونی (مان یونایتد) – لیۆنیل میسی (بەرشلۆنە)
Top