جیهان و سۆلاڤی نوێ سـەركەوتن بۆ خولی پلە نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە
كۆمەڵەكانی ئەم خولە بەمشێوەیە بوو.
كۆمەڵەی یەكەم: دەربەندیخان، شەنگال، حاجیاوە، ڕواندز، سۆلاڤی نوێ.
كۆمەڵەی دووەم: دوكان، جیهان، خورماتو، بەردەڕەش، هەندرێن.
دوای ڕكابەرییەكی بەهێز هەردوو یانەی جیهان و سۆلاڤی نوێ توانیان سەركەون بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی بالە لەوەرزی ئەمساڵ.
جێگەی باسە وا بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی بالە بەڕێوەبچێت.
