چوار یانە لەخولی پلەیەكی كوردستان بۆ تۆپی دەست سەردەكەون بۆ خولی نایابی كوردستان
لەدرێژەی قسەكانیدا بێجان ئیبراهیم گوتی: لەخولی پلەیەكی كوردستان 15 یانە بەشداری تیادا كردووە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش دەكرێن، یەكەم و دووەمی هەردوو كۆمەڵە ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ خولی نایابی كوردستان بۆ ئەم وەرزە، واتە لەخولی پلەیەكی كوردستان بۆ وەرزی ئەمساڵ چوار یانە بۆ خولی پلە نایابی كوردستان سەردەكەون و یەكەمی هەردوو كۆمەڵە ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ یاری كۆتایی خولەكە. یارییەكانی ئەم خولە لەهەردوو هۆڵی شەهید فرەنسۆ هەریری لەشاری هەولێر و هۆڵی یانەی وەرزشی گوڵان لەبنەسڵاوە بەڕێوە دەچێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا بێجان ئیبراهیم گوتی: بەسوپاسەوە بودجەی ئەم پاڵەوانێتیمان بۆ دابین كراوە و ئامادەكاریەكی باشمان كردووە و لەئاییندەیەكی نزیك دا خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ كوڕان بە بەشداری 11 یانە دەست پێدەكات.
