ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە كلاسیكۆی جامدا

ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە كلاسیكۆی جامدا
كاتژمێر 12ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان كلاسیكۆیەكی نوێی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ لە چوارچێوەی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیادا بەڕێوەدەچێت.
یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە لەسەر هەمان یاریگا بەر لە چەند هەفتەیەك بە بردنەوەی بەرشەلۆنە 3-1 كۆتایی هات، بۆیە بەرشەلۆنە بە براوەی یارییەكەی ئەمشەو پێشبینی دەكرێ بەرلەوەی بێتە ناو یاریگاوە.
بۆ ریال مەدرید كێشەی بەرامبەر بەرشەلۆنە جوان یاری كردن و كۆنترۆڵی تۆپ نییە، چونكە لە چەند كلاسیكۆی پێشوودا ریال مەدرید بەرشەلۆنەی لەوانە هەمووی بێبەش كرد، ئەوەی دەمێنێتەوە هەستكردنی ریال مەدریدە بە دۆڕان لە رووی دەرونییەوە بەرلەوەی بێتە ناو یاریگاوە بەرامبەر بەرشەلۆنە.
هەردوو یانە هەفتەی داهاتوو بە هەمان شێوە لەسەر یاریگای كامپ نو بەیەك دەگەن، بۆیە ئەنجامی یارییەكەی ئەمشەو كاریگەری لەسەر تەواوی داهاتووی وەرزەكە بۆ هەردوو یانە دەبێت.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی پێشبینی پێكهاتەی هەردوو یانەی كردووە لە یارییەكەی ئەمشەودا بەم شێوەیە:
ریال مەدرید:
گۆڵچی: ئیكەر كاسیاس
بەرگری: مارسیلۆ، پیپێ، رامۆس، دیارا
ناوەڕاست: ئۆزێل، ئەلۆنسۆ، دی ماریا
هێرشبەر: رۆناڵدۆ، بنزیمە، هیگواین
بەرشەلۆنە:
گۆڵچی: پینتۆ
بەرگری: ئەبیدال، پۆیۆل، پیكێ، ئەلڤێش
ناوەڕاست: ئینێستا، چاڤی، بۆسكیچ
هێرشبەر: سانچیز، میسی، فابریگاس
Top