رۆسێل: نیمار لەوە بچووكترە پێویستییەكانی ئێمە پڕ بكاتەوە

رۆسێل: نیمار لەوە بچووكترە پێویستییەكانی ئێمە پڕ بكاتەوە
ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی نیماری هێرشبەری یانەی سانتۆس تا ئێستا ئامانجی ئێمەیە، بەڵام بەر لە 2014 نایكڕین.
رۆسێل هەروەها گوتی نیمار تا ئێستا بچووكە لە تەمەندا و كاتێك گرێبەستەكەی لەگەڵ سانتۆسدا كۆتایی هات ئێمە گرێبەستی لەگەڵ دەكەین لە 2014، هەروەها روونی كردەوە كە ئەو یاریزانە لە پلانی بەرشەلۆنەدایە بۆ داهاتوو.
چەند یانەیەك ركابەری لەسەر كڕینی نیمار دەكەن لەوانەش ریال مەدرید و چێڵسی و بەرشەلۆنە.
رۆسێل گوتی نیمار یاریزانێكی لێهاتووە و هەموو تیپێك حەز دەكات ئەو بباتە ریزەكانی خۆیەوە، بۆ ئێمە ئەو یاریزانە هێشتا بچووكە و توانای پڕكردنەوەی پێویستییەكانی ئێمەی نییە.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە كڕینی نیمار لە 2014 كاتێك گرێبەستەكەی لەگەڵ سانتۆسدا كۆتایی دێت دەبێتە ئامانجی یەكەمی یانەكەی نەك ئێستا.
Top