پلاتینی پاڵێوراوی یەكەمە بۆ سەرۆكایەتی یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی
پلاتەر لە لێدوانی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ گوتی پلاتینی ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە ئەگەر بیەوێ، ئەو دەڵێ تا ئێستا دڵنیا نیم لەو كارە، بەڵام دڵنیام دواتر دڵنیادەبێت لە وەرگرتنی پۆستەكە.
پلاتەر دووپاتی كردەوە كە لە ساڵی 2015 جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆكایەتی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە ناپاڵێوێتەوە و دوای 17 ساڵ لە مانەوە لەو پۆستە كارەكەی جێدەهێڵێت.
كەسایەتییە سویسرییەكە ئاماژەی بەوەدا رۆیشتنی ئەوكات روودەدات كە سیستمێكی پتەوی كارگێڕی بۆ یەكێتییەكە دانابێت.
لە ماوەی رابردوودا پلاتەر رووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی بووەوە لە ماوەی سەرۆكایەتیكردنی فیفادا، بەڵام هیچ شتێكی لەسەر ساخ نەبووەوە.
