بواتینگ مانگێك دادەبڕێت
بواتینگی گانی لە یاری دێربی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئینتەر میلان دووچاری پێكان لە ماسوولكەكانی قاچیدا هات و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی مانگێك توانای یاریكردنی نابێت.
پێكرانی بواتینگ یانەكەی دووچاری كێشە دەكات كە بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردنی چەندین یاریزانی تر بێبەش بووە لەسەرووی هەموویانەوە ئەنتۆنیۆ كاسانۆ و گاتۆزۆ كە پێشبینی ناكرێ ئەو دوو یاریزانە لە داهاتووی نزیكدا توانای گەڕانەوە بۆ یاریگایان هەبیچت.
لە یارییەكەی بەرامبەر ئینتەر میلاندا كریستیان ئەباتی گۆڵچی یانەكە بە هەمان شێوە بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت، بەڵام تا ئێستا یانەكە هیچی لەبارەی چارەنووسی پێكانەكەی ئەو یاریزانەوە نەگوتووە.
