ڤۆزنیاكی لە پێشەنگی تێنسزانانی ئافرەتی جیهاندا مایەوە
ڤۆزنیاكی پێویستی بە خۆ سەلماندن هەیە لە پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە تا لە لوتكەی ریزبەندییەكەدا بمێنێتەوە و جیاوازییەكانی بپارێزێت.
ڤۆزنیاكی پێشەنگی ریزبەندەكەی بە 7485 خاڵ گرت و دوای ئەو كڤیتۆڤا لە پلەی دووەمدا هات بە 7290 خاڵ، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە چیكییە سەركەوتوو نەبوو لە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتیی سیدنی لە هەفتەی رابردوودا و لە پلەی سێیەمدا ڤیكتۆریا ئەزارینكا هات بە كۆكردنەوەی 6865 خاڵ.
هەرچی پلەی چوارەمە بە دەست ماریا شاراپۆڤای رووسییەوە ماوەیەوە بە كۆكردنەوەی 6440 خاڵ و سمانتا ستۆسۆری ئوسترالی هاتەی پلەی پێنجەم بە كۆكردنەوەی 5585 خاڵ و لی نای چینی بۆ پلەی شەشەم پاشەكشەی كرد و پلەی حەوتەمیش بەر ڤیرا زڤۆناریڤای رووسی كەوت.
