ئینتەر 25 ملیۆنی بۆ كڕنی تێڤێز بە مانچستەر ستی داوە
مۆراتی گوتی لە لێدوانی بۆ فوتبۆل ئیتاڵیا گوتی لە تۆپی پێدا هیچ نهێنییەك نییە، 25 ملیۆن یۆرۆمان داوە بە مان ستی و ئێستا كارەكە لە دەست ئەو یانەیەدایە، لەگەڵ ئەوەشدا من پێم وایە زۆر یانەی تر دەیانەوێ ئەو یاریزانە ببەنە ریزەكانی خۆیانەوە و ئەوەش كارەكە لە ئێمە زەحمەت دەكات.
مۆراتی دووپاتی كردەوە كە یانەكەی ویستی زۆری بۆ كڕینی تێڤێز هەیە و دەیەوێ بە زووترین كات گرێبەستی ئەو یاریزانە تەواو بكات.
لەبارەی بردنەوەی یاری دێربیییەوە لە بەرامبەر میلان، سەرۆكی ئینتەر گوتی لە ئێستادا وا دیارە ئێمە پێویستیمان بە تێڤێز نییە چونكە یارییەكی قورس و گرانمان لە میلان بردەوە، بەڵام تۆپی پێ هەر رۆژە و وەڵامێكی پێیە و ئێمە بیر لە داهاتوو دەكەینەوە.
