میلیتۆ: بردنەوەی دێربی خاڵی وەرچەرخانی وەرزی ئەمساڵمانە

میلیتۆ: بردنەوەی دێربی خاڵی وەرچەرخانی وەرزی ئەمساڵمانە
دیگۆ میلیتۆی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی بە سەركەوتنی تیپەكەی بەسەر یانەی میلان لە دێربی شاری میلاندا دەربڕی كە دوێنێ شەو بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر كۆتایی هات.
میلیتۆ تاكە گۆڵی یارییەكەی بۆ ئینتەر میلان بەهۆی هەڵەیەكی ناوبژیوانانی یانەی میلانەوە تۆمار كرد و بەوەش 3 خاڵی گرنگی بۆ تیپەكەی بەدەست هێنا.
خاوەنی گۆڵی بردنەوە لە میلان دوای یارییەكە گوتی دەمانزانی رووبەڕووی زەحمەتییەكی زۆر دەبینەوە بۆ بردنەوەی یارییەكە، پێویست بوو بە هەموو توانا و بیركردنەوەی خۆمانەوە لە نێو یاریگادا ئامادەبین.
هەروەها گوتی زۆر پێویستمان بە بردنەوەی لەم شێوەیە هەبوو، پێم وایە ئەم بردنەوەیە خاڵی وەرچەرخانی گەورەی ئینتەر میلان دەبێت لە وەرزی ئەمساڵدا.
ئینتەر میلان لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد و یانەكە دووچاری ژمارەیەك دۆڕانی لەسەر یەك هات تا كلاودیۆر رانێری پۆستی راهێنانی یانەكەی گرتە ئەستۆ و توانی دۆخی یانەكەی بگۆڕێت.
Top