ئیڤرا: ئێمە لە مانچستەر ستی نزیكترین لە نازناوەكەوە

ئیڤرا: ئێمە لە مانچستەر ستی نزیكترین لە نازناوەكەوە
پاتریس ئیڤرای بەرگریكەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشبینی كرد یانەكەی پارێزگاری لە نازناوی خولی ئینگلیزی بكات بە تایبەت دوای گەڕانەوەی یاریزانە پێكراوەكان بۆ بەشداریكرن لەگەڵ یانەكەدا.
ئیڤرا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری مانچستەر یونایتد گوتی تا ئێستا چەند یاریزانێكمان هەیە پێكانیان هەیە، پێم وایە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەواندا یانەكەی پاڵنەرێكی باش بەدەست دێنێت بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ و یەكلاكردنەوەی ئەو دۆخە بەر لە كۆتایی وەرزی ساڵ.
یانەی شەیتانە سوورەكان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا سەركەوتنێكی بە بایەخی بەسەر یانەی بۆڵتۆندا بە 3-0 بەدەست هێنا.
یونایتد كێشەی هەیە بەهۆی یاری نەكردنی هەریەك لە ئاشلی یۆنگ، فیل جۆنز و تۆم كلیڤەرلی بەهۆی پێكانەوە و ئەمە ئەو خاڵەیە كە ئیڤرا پێی وایە بەچارەسەربوونی كێشەكانی یانەكەی كۆتاییان دێت.
یاریزانە فەرەنسییەكە گوتی پێویستە بەس بێت قسەكردن لە ركەبەراتیكردنی مانچستەر ستی و پێویستە خۆمانە بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە بكەین، پێم وایە ئێمە نزیكترین بۆ بردنەوەی نازناوەكە لەوان.
Top