سنایدەر: بردنەوەی دێربی باشترین دەستپێكە بۆ ساڵی نوێ
سنایدەر كە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی پێكانەوە بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی نەكردووە و چاوەڕێ دەكرێ لە یاری ئەمشەوی یانەكەی بەرامبەر میلان لە دێربی شاری میلانۆدا بگەڕێتەوە، دووپاتی كردەوە ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی هاوڕێكانی لە پێناو بردنەوەی دێربی ئەمشەودا.
ویسلی كە لە ماوەی رابردوودا قسەوباسی زۆر لەسەر رۆیشتنی لە یانەی ئینتەر میلان هەبوو گوتی ویستی زۆرم هەیە بۆ بەشداریكردن لە یارییەكەی ئەمشەودا، لەبەرئەوەی یارییەكی كلاسیكییە و تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەموو یاریزانانی تیپەكە خەون بە بەشداریكردن لەو یارییە و پێشكەشكردنی ئاستی باشەوە دەبینن.
هەروەها گوتی ئەگەر یارییەكە ببەینەوە ئەمە سەرەتایەكی نایاب دەبێت بۆ دەستپێكی ئەمساڵمان، بە تایبەت بۆ من لەبەرئەوەی یەكەمجارە لە 2012 دەگەڕێمەوە ناو یاریگا.
