مانچستەر ستی بە توندی وەڵامی راهێنەری تۆتنهام دەداتەوە

مانچستەر ستی بە توندی وەڵامی راهێنەری تۆتنهام دەداتەوە
یانەی مانچستەر ستی بە توندی وەڵامی لێدوانەكانی هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دایەوە كە گوتبووی تیپەكەی ململانێ لەسەر نازناوی وەرزی ئەمساڵ دەكات بێئەوەی وەك مانچستەر ستی پارەیەكی زۆری بۆ كڕینی یاریزانان خەرج كردبێت.
دیڤید پلاتی یاریدەدەری راهێنەری مانچستەر ستی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە توندی وەڵامی ریدناپی دایەوە و گوتی تیپێك نییە نازناوی پاڵەوانیەتییەكان بباتەوە لەبەرئەوەی پارەی زۆری خەرجكردووە، بەڵكە ئەو تیپە نازناوەكە دەباتەوە كە زۆترین خاڵ بەدەست دێنێت.
هەروەها گوتی هەر كاتێك تەماشای چاوی یاریزانانی مانچستەر ستی دەكەم لە چاویاندا ویستی بردنەوەی نازناوەكان دەبینم، هاری ریدناپ پێویستە لەسەری شانازی بەوەوە بكات كە تا ئێستا لەگەڵ تیپەكەیدا بەدەستی هێناوە، بەڵام ئەوە هیچ نییە ئەگەر تیپەكەی لە كۆتاییدا نازناوی خولەكە نەباتەوە.
هەروەها گوتی بۆ بردنەوەی نازناوەكان پێویستت بە یاریزانی باش هەیە و هیچ یاسایەك رێگری لەمە نەكردووە تیپ هەیە ئەوەندەی ئێمەی خەرج كردووە و هێشتا هیچی نەكردووە.
Top