گواردیۆلا ریال مەدرید بە هیچ نازانێ
چوارشەمەی داهاتوو لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیادا رووبەڕووی یەك دەبنەوە و بەرشەلۆنە وێڕای ئەوەی كێشەی گەورەی بەدەست پێكانی یاریزانانییەوە هەیە، بەڵام راهێنەرەكەی بڕیاری داوە هیچ یاریزانێكی نوێ نەكڕێت.
گواردیۆلا گوتی پێم باشترە پشت بە یاریزانە گەنجەكانی تیپەكە ببەستم لەبری ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێكی تردا بكەم.
ئێستا ئەو راهێنەرە 15 یاریزانی لەبەردەستدایە بۆ یارییەكەی بەرامبەر ریال مەدرید دوای ئەوەی هەریەك لە پیدرۆ رۆدرێگز و دیڤید ڤیا و ئیبراهیم ئەفیلای تووشی پێكان هاتن و سیدۆ كیتا بەهۆی بەشداریكردن لە جامی نەتەوەكانی ئەفەریقا لەگەڵ تیپەكەی بەشداری ناكات و ماكسویلیش چووە ریزی یانەی پاریس سانجێرمان.
پیپ گوتی متمانەیەكی زۆرم بە یاریزانە لاوەكان هەیە بۆیە گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێكدا ناكەم و لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدریدا پشتیان پێدەبەستم چونكە دەزانم ئەوان هیچیان كەمتر نییە لە یاریزانە سەرەكییەكان.
