ریڤاڵدۆ رووی لە خولی ئەنگۆلا كرد
ریڤاڵدۆی تەمەن 39 ساڵ لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا دوای گرێبەستكردن لەگەڵ یانە نوێیەكەی گوتی زۆر دەستەوارەم لە چەندین یانەی ترەوە پێگەیشت، بەڵام من رازی بووم بێمە ئەنگۆلا لەبەرئەوەی دەوڵەتێكی دۆستە و هەمان زمانی ئێمەی هەیە و خێزانەكەشم هاوكارم بوون لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتەی یاری تێدا دەكەم.
ریڤاڵدۆ كە ساڵی 2002 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلدا نازناوی مۆندیالی ئەو ساڵەی لە كۆریا و ژاپۆن بەدەست هێنا بەڵێنی دا تا دوا سات لە پێناو تیپە نوێیەكەیدا بجەنگێت و ئاستی هەمیشەیی خۆی لەگەڵ تیپەكەیدا پێشان بدات.
هەروەها گوتی تەمەن هیچ رێگری لە من ناكات و دووپاتی كردەوە وێڕای تەمەنی زۆرم، بەڵام متمانەم بە توانای خۆم هەیە و دەتوانم هاوكاریی تیپەكەم بكەم بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ناوخۆیی ئەنگۆلا.
