میسی ئاماده‌یه 2 تۆپی زێرِین به جامێكی جیهانی بگۆرِێته‌وه
میسی گوتی بردنه‌وه‌ی نازناوی باشترین یاریزانی ساڵی 2014 شتێكی نایاب ده‌بێت، چونكه ئه‌وه ئه‌وكات رووده‌دات كه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین نازناوی مۆندیالی ئه‌و ساڵه‌ی بردبێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی من ئاماده‌م ده‌ست له دوو خه‌ڵاتی تۆپی زێرین هه‌ڵبگرم ئه‌گه‌ر ئه‌رجه‌نتین نازناوه‌كه بباته‌وه.
میسی كه گله‌یی زۆری له‌سه‌ر ئاستی خراپی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌سه‌ره، پێشبینی كرد باشترین یاریزانی ئه‌مساڵ له كیشوه‌ری ئه‌وروپا بێت چونكه پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2012 ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وێ یاریزانانی ئه‌وروپا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی ئه‌و نازناوه ده‌باته‌وه میسی گوتی له‌وانه‌یه بنزیمه بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ئاستی باش بێت، یان واین روونی یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ یان یاریزانی ئیتاڵی.
ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر به من بێت حه‌زده‌كه‌م چاڤی یان ئینێستا نازناوه‌كه ببه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانم چی رووده‌دات.
