ڤینگه‌ر: تۆپی پێ رۆحی خۆی به‌ ته‌له‌ڤزیۆن فرۆشتووه‌

ڤینگه‌ر: تۆپی پێ رۆحی خۆی به‌ ته‌له‌ڤزیۆن فرۆشتووه‌
ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی گوتی تۆپی پێ رۆحی خۆی به‌ تۆرِه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆن فرۆشتووه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ خشته‌ی یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی گرت.

یارییه‌كانی یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا گۆرِانكاری له‌ كاتی ئه‌نجامدانیاندا كرا تا له‌گه‌ڵ كاتی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بگونجێت.
ڤینگه‌ر گوتی رۆحی خۆمان فرۆشتووه‌ و ئێستا كۆنترۆڵمان به‌سه‌ر كاتی یارییه‌كانی خۆماندا نه‌ماوه‌.
هه‌روه‌ها گوتی راسته‌ییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ و ئه‌مه‌ بێمانایه‌ تۆ كاتی یاری تیپه‌كه‌ت به‌هۆی واده‌ی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ بگۆرِیت.
راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌رسناڵ گوتی پێم وایه‌ یه‌كێتیی تۆپی پێ ده‌بێ یه‌كسانیی زیاتر پێشان بدات بۆ خشته‌ی یارییه‌كان.
ڤینگه‌ر گوتی ئێستا كاره‌كه‌ به‌ده‌ست تۆرِه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ چونكه‌ رێكه‌وتنه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ناكرێت.
Top