سانچیز: بیر لە ریال مەدرید ناكەینەوە

سانچیز: بیر لە ریال مەدرید ناكەینەوە
ئەلیكسیس سانچیزی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتی كردەوە تیپەكەی بە هیچ شێوەیەك بیر لە ریال مەدرید ناكاتەوە.
سانچیز خاوەنی گۆڵی یەكسانبوونی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە كلاسیكۆی یەكەمی وەرزی ئەمساڵدا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی یانەكەی لەگەڵ ریال مەدرید لە قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا گوتی بە هیچ شێوەیەك بیر لە ریال مەدرید ناكەینەوە.
ئەمشەو بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی جامی شادا بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری دەكات و بەرشەلۆنە بەهۆی بردنەوەی یاری چوون 4-0 سەركەوتنی بۆ قۆناخی هەشت مسۆگەر كردووە كە تێیدا هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ئەلێكسیس گوتی ئەگەری زۆر هەیە رووبەڕووی ریال مەدرید ببینەوە لە چارەكی كۆتایی جامی شا، بەڵام ئێمە لەوە ناترسین و بیری لێناكەینەوە، چونكە دەمانەوێ سەرەتا لە ئۆساسۆنا ببەینەوە ئەوكات نۆرەی ریال مەدریدە.
Top