میلان ئامادەیە پاتۆ بفرۆشێت

میلان ئامادەیە پاتۆ بفرۆشێت
ستۆدیۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی یانەی میلان ئامادەیە ئەلیكسەندەر پاتۆی هێرشبەری بفرۆشێت.
تۆڕە هەواڵییە وەرزشییەكە دووپاتی كردەوە یانەی میلان بڕیاری داوە مل بۆ داخوازی یانەی پاریس سانجێرمان بدات و پاتۆی پێ بفرۆشێت.
بەپێی ئەو تۆڕە فرۆشتنی پاتۆ بۆ بەدەستهێنانی پارەیە لە پێناو گرێبەستكردنی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی كە میلان ماوەیەكە هەوڵی هێنانی بۆ ریزەكانی دەدات.
ئەو تۆڕە روونی كردووەتەوە كە سووربوونی مانچستەر ستی لەسەر فرۆشتنی تێڤێز نەك خواستنی وای لە میلان كردووە بڕیاری فرۆشتنی پاتۆ بدات تا پارەی پێویستی بۆ كڕینی تێڤێز دەست بكەوێت.
بڕیارە گیلمار فیلۆزی بەڕێوەبەری كارەكانی پاتۆ بگاتە میلان بۆ چاوپێكەوتنی بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە لەسەر وەرگرتنی دوا بڕیار لەو لایەنەوە.
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیكترین یانەیە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ پاتۆ بە تایبەت دوای ئەوەی یانە پاریسییەكە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی میلانی كردە راهێنەری خۆی.
Top