هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بەرازیل و سعوودییە یاری دەكات

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بەرازیل و سعوودییە یاری دەكات
یەكێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشكرای كرد هەڵبژاردەی یەكەمی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی بەرازیل و سعوودیە ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەنراوی یەكێتییەكە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە چوارچێوەی خۆ ئامادەكردنی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2014 دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل وسعوودیە ئەنجام دەدات.
یەكێتییەكە ئاشكرای كردووە رۆژی 9ی حوزەیرانی داهاتوو یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل لە نیوجێرزی ئەمەریكی ئەنجام دەدات.
دوا یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2010 ئەنجامدرا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و یارییەكە بە بردنەوەی ئەرجەنتین بە تاكە گۆڵی لیۆنێل میسی كۆتایی هات.
هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناخی دووەمی جامی كۆپا ئەمەریكای ساڵی رابردوو كرانە دەرەوە.
یەكێتییەكە هەروەها ئاشكرای كردووە كە گەیشتووەتە رێكەوتن بۆ ئەنجامدانی یارییەكی تری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودییە لە 14ی تشرینی دووەمی داهاتوو.
هەڵبژاردەی سعوودیە لەلایەن فرانك ریكاردی راهێنەری هۆڵەندییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
Top