فێرگسۆن.. گواردیۆلای لا پەسەندترە لەمۆرینهۆ

فێرگسۆن.. گواردیۆلای لا پەسەندترە لەمۆرینهۆ
راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد سێر ئەلێكس فێرگسۆن ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێیوایە پیب گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە شایستەترین كەسە بۆ ئەوەی شوێنی ئەو بگرێتەوە ئەگەر بڕیاری ڕۆیشتنی دا لەیانەی شەیتانە سوورەكان، ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس ڕایگەیاند سەڕەرای ئەوەی ناوی هەردوو ڕاهێنەر گواردیۆلا و جۆزێ مۆرینهۆ لەئارادایە بۆ ئەوەی شوێنی فێرگسون بگرنەوە، بەڵام سێر گواردیۆلای لا پەسەندترە هەرچەندە مۆرینهۆ دەسكەوتی گەورەی لەگەڵ یانەی چێلسی تۆمار كردووە. ڕۆژنامەكە ئەوەشی ڕاگەیاند فێرگسۆن كە تەمەنی 70 ساڵە و زیاتر لە25 ساڵە ڕاهێنەری یانەی مان یونایتدە ئاست بەرزی یانەی بەرشلۆنەی بەهەند وەرگرتووە لەسەردەمی گواردیۆلا بەتایبەتی بردنەوەی بەرشلۆنە لەمان یونایتد لەدوو یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ لەساڵانی 2009 و 2011، ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهێزی خولی ئینگلتەرا و سەنگی یانەی مان یونایتد فاكتەرێكی گرنگ دەبێت بۆ ڕازیكردنی گواردیۆلا.
شایانی باسە فێرگسۆن زیاتر لەجارێك ڕایگەیاندووە كە مانەوەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان پەیوەست نییە بەتەمەنەوە، بەڵكو پەیوەستە بەو دەسكەوتانەی كە تۆماری دەكات لەگەڵ یانەی ناوبراودا.
Top