یواكیم لۆف ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووپاتیكردەوە كاتی ئەوە هاتووە هەڵبژاردەكەی نازناوێكی گەورە بەدەست بهێنێت كاتێك بەشداری لەیارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو لەهەردوو وڵاتی پۆلەندا و ئۆكرانیا، ئەڵمانیا لەساڵی 1996ـەوە لەنازناوەكان دوورە كاتێك توانی جامی ئەوروپا بباتەوە، لۆف لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی گوتی : یارییەكان زۆر زەحمەت دەبن، بەڵام ئێمە نازناوەكەمان دەوێت كە ماوەیەكە لەو نازناوە دوورین، هەموو یاریزانەكان تێنووی سەركەوتنن، هەروەها لەو ئاستەن كە دەتوانن لەیارییەكاندا سەركەوتوو بن، یاریزانەكان لەیاری بەكۆمەڵ و لێهاتووی تاك دا لەوپەڕی ئاست بەرزی دان. هەروەها ڕاهێنەری مانشافت گوتی: بەڕاشكاوانە دەڵێم ئێمە جامەكەمان دەوێت لەیۆرۆی 2012، بەڵام ئەم جۆرە پاڵەوانەتیە پێویستی بەخۆماندووكردنی زیاتر هەیە لەلای ئێمە و یاریزانەكان، پێویستە بۆ هەر یارییەك پلان و شێوازی تایبەت بەیارییەكە دابنێین.
جێگای ئاماژە پێكردنە ئەڵمانیا لەیۆرۆی 2012 لەگروپی دووەم یاری دەكات كە بەگروپی ئاسنین ناسراوە شان بەشانی هەڵبژاردەكانی هۆڵەندا و پورتوگال و دانیمارك، یەكەم یاریشی لەڕۆژی 9/6/2012 دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال.