مۆرینۆ دەیەوێ گرێبەست لەگەڵ سوارێزدا بكات
رۆژنامەی دەیلی میل ئاشكرای كرد ریال مەدرید بایەخ بە كڕینی سوارێز دەدات، بەڵام لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
سوارێز ئێستا لە دۆخێكی خراپدایە لەگەڵ یانەكەی دوای ئەوەی بۆ 8 یاری راگیرا بەهۆی گوتنی قسەی رەگەزپەرستانە بە پاتریك ئیڤرای بەرگریكەری یانەی مانچستەر یونایتد لە 15ی ئۆكتۆبەری رابردوودا.
رۆژنامەكە هەروەها دەڵێ سوارێز وا هەست دەكات كە دوای ئەو سزایە یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی زیاتر بە دوایەوە دەبێت و سزای زیاتری دەدات.
سوارێز لە زستانی رابردوودا پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە كرد كاتێك بە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ و تا ئێستا بەشداری 31 یاری یانەكەی كردووە و 12 گۆڵی تۆمار كردووە.
رۆژنامەكە پێی وایە یانەی لیڤەرپوول رازی دەبێت بە رۆیشتنی سوارێز بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ.
