مانچینی: تەنیا 19 یاریزانمان هەیە و پێویستە یاریزانی تر بكڕین

مانچینی: تەنیا 19 یاریزانمان هەیە و پێویستە یاریزانی تر بكڕین
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی هەندێك بۆچوونێكی هەڵەی هەیە و واتێدەگات مان ستی تیپێكی كامڵە لە رووی پێكهاتەوە و یاریزانی زۆری هەیە، بەڵام ئەمە وانییە و تیپەكەمان پێویستی بەوە هەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا یاریزانی تر بكڕێت.
مانچینی لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی هەمووان پێیان وایە ئێمە ژمارەیەكی زۆری یاریزانمان هەیە، نازانن تەنیا 19 یاریزانمان هەیە و پێویستە یاریزانی زیاتر بكڕین.
هەروەها گوتی ئەگەر بەدبەختی بمانگرێت و 3 تا 4 یاریزانمان پێكەوە دووچاری پێكان بێن، ئەوكات دەكەوینە ناو كێشەیەكی راستەقینەوە و كارگێڕیی یانەكەش ئەو راستییە باش دەزانن.
مانچستەر ستی ئێستا لە پێشەنگی خولی ئینگلیزییە دوای ئەوەی هەفتەی پێشتر لە لیڤەرپوولی بردەوە 3-0 و مانچستەر یونایتدی ركابەری دۆڕا.
Top