بەڕێوەبەری كارەكانی: پاریس سانجێرمان داوای پاتۆ دەكات
برۆنزیتی دووپاتی كردەوە ئێمە ئێستا لەبەردەم ویستی گەورەی هەریەك لە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانە فەرەنسییەكە و لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكەیداین كە سوورن لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ پاتۆ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.
ئەو روونی كردەوە بەڵام هێشتا یانە فەرەنسییەكە هیچ هەنگاوێكی فەرمی بۆ كڕینی پاتۆ نەناوە، بەڵام كاتێك دەنگۆكان دەست پێدەكەن، بێگومان راستییەك لە پشتیانەوە هەیە.
بەڕێوەبەرەكە گوتی من دۆخەكە بەو شێوەیە دەبینم چونكە سانجێرمان پێشتر داوای تێڤێزی دەكرد و كە لەوە دوور كەوتەوە پاتۆی دەوێت.
زیاتر گوتی پاریس سانجێرمان لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا 3 یاریزانی دەوێت، هێرشبەرێك كە پاتۆیە، پلەی مەیكەرێك كە كاكایە و بەرگریكەرێكی لای چەپ كە ماكسویلە.
