دووشەممە هەولێر میوانداری یانەی نەجەف دەكات
لەم یارییە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بڕیاری دا هاتنە ژوورەوە بۆ جەماوەر بە خۆرایی بێت بۆ ئەوەی جەماوەر لە نێو یاریگە ئامادە بن بە مەبەستی پاڵپشتی كردنی یاریزانان و لەم یارییە یانەی هەولێر هیچ یاریزانێكی سزادراوی نییە بەهۆی كارتی زەرد و سوور.
یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت و سێ یاری دواخراوی هەیە و یانەی نەجەف بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و یەك یاری دواخراوی هەیە.
بەشی راگەیاندنی یانەی هەولێر
