پێویستە میلان دەست بە پاتۆوە بگرێت

پێویستە میلان دەست بە پاتۆوە بگرێت
ڤان باستنی یاریزانی دێرینی یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی پێویستە یانەی میلان دەست بە ئەلیكساندەر پاتۆی هێرشبەری بەرازیلییەوە بگرێت.
ڤان باستن كە یەك لە هێرشبەرە مێژووییەكانی یانەی میلان بوو لەهەشتاكانی سەدەی رابردوودا دووپاتیكردەوە كە یانەی میلان وا بە ئاسانی دەست لە پاتۆ هەڵبگرێت.
ئەو یاریزانە هۆڵەندییە گوتی پاتۆ یاریزانێكی گەنج و بە هێز و بە توانایە و توانایەكی گەورەی لە تۆماركردنی گۆڵدا هەیە، نابێ میلان وا بە ئاسانی بیفرۆشێت و ئەگەر ئەوە بكات هەڵەیەكی گەورەیە.
هەروەها گوتی ئەوەی دەبێتە بیانو بۆ فرۆشتنی پاتۆ تەنیا بوونی هەندێك كێشەی داراییە لە یانەكەدا، ئەگەرنا جگە لەوەی هیچ بیانوویەكی تر مایەی قبووڵ نییە بۆ فرۆشتنی پاتۆ.
لە چەند هەفتەی رابردوودا سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە یانەی پاریس سانجێرمان پاتۆ دەباتە ریزەكانی خۆیەوە، بە تایبەت كە كارلۆ ئەنچیلۆتی پۆستی راهێنانی ئەو یانەیەی وەرگرتووە و پاتۆش پەیوەندی لەگەڵ ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەكەدا باش نییە.
Top