گرنكترین ڕووداوە وەرزشییەكانی كوردستان لەســاڵی 2011
*یانەی هەولێر بۆ تۆپی پێ گەیشتە یاری كۆتایی خولی عێراق و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
* یانەی هەولێر بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ.
* یانەی دهۆك بۆ تۆپی پێ بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە قۆناغی هەشتەمی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێ.
* یانەی هەندرێن بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی كوردستان بۆ تۆپی پێ.
* لاوانی یانەی سلێمانی نازناوی خولی كوردستان بۆ تۆپی پێی بەدەستهێنا.
* تازەپێگەیشتووانی هەولێر نازناوی خولی كوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا.
* یانەی زاخۆ بۆ یەكەم جار لەمێژووی خۆیدا جامی كوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا.
* هەڵبژاردەی فۆتسالی كچانی دهۆك بووە پاڵەوانی هەڵبژاردەكانی كوردستان.
* لاوانی شێروانە بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان.
* یانەی شێروانە نازناوی خولی پلەیەكەكانی كوردستان بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا.
* تیپی فۆتسالی ئاشتی سەركەوت بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق.
* تیپی باسكەی دهۆك بووە پاڵەوانی جامی سوپەری عێراق.
* تیپی باسكەی دهۆك نازناوی خولی عێراقی بەدەستهێنا.
* تیپی باسكەی دهۆك نازناوی خولی كوردستان-ی بەدەستهێنا.
* تیپی باسكەی زاخۆ بووە پاڵەوانی جامی سوپەری كوردستان.
* تیپی باسكەی كچانی سەنحاریب بووە پاڵەوانی خولی كوردستان.
* تیپی باسكەی كچانی ئەكاد بووە پاڵەوانی خولی عێراق.
* تیپی تۆپی دەستی سلێمانی نازناوی خولی نایابی كوردستانی بەدەستهێنا.
* تیپی كچانی ئافرەتانی كەركوك بووە پاڵەوانی خولی نایابی كوردستانی بۆ تۆپی دەست.
* تیپی لاوانی دووز بووە پاڵەوانی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ تۆپی دەست لەسەر ئاستی لاوان.
* تیپی سلێمانی سەركەوت بۆ خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی دەست.
* تیپی تۆپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولی پلە نایابەكانی كوردستان.
* تیپی پێشكەوتووانی هەولێر بووە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسكلسواری.
* تیپی لاوانی سۆلاڤ بووە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسكلسواری.
* تیپی تازەپێگەیشتووانی برایەتی بووە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسكلسواری.
* تیپی كچانی نەورۆز بووە پاڵەوانی كوردستان بۆ پایسلكسواری.
* تیپی پێشكەوتووانی هەولێر پلەی دووەمی لەپاڵەوانێتی عێراق بۆ پایسكلسواری بەدەستهێنا.
* تیپی پێشكەوتووانی هەولێر بەشداری لەشەشەمین پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی كرد لەوڵاتی ئیمارات بۆ پایسكلسواری.
* هەڵبژاردەی كچانی هەولێر بووە پاڵەوانی شارەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی.
* یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق عەبدولكەریم هاشم سێ ملوانكەی زێڕی لەپاڵەوانێتی ئاسیا بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی بەدەستهێنا.
* تیپی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان لەسەر ئاستی كچان.
* تیپی گۆڕەپان و مەیدانی پێشمەرگەی هەولێر بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان لەسەر ئاستی كوڕان.
* هەڵبژاردەی كچانی سلێمانی بووە پاڵەوانی هەڵبژاردەكانی كوردستان بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان.
* تیپی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر بووە پاڵەوانی یانەكانی شاری هەولێر بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كچان.
* هەڵبژاردەی گۆڕەپان و مەیدانی هەولێر پلەی سێیەمی لەپاڵەوانێتی پارێزگاكانی عێراق بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كچان بەدەستهێنا.
* یانەی سۆلاڤی نوێ و سلێمانی بوونە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ بۆكسێن.
* یانەی هەندرێن بووە پاڵەوانی یانەكانی هەولێر بۆ شمشێربازی.
* یانەی قەڵای توركمان بووە پاڵەوانی هێزی لەشی یانەكانی هەولێر.
* یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ بلیارد.
* یانەی ئارارات بووە پاڵەوانی یانەكانی شاری هەولێر بۆ بلیارد.
* یانەی ئەرمن بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ تایكواندۆ.
* هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی بەشدارییان لەپاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بۆ تێنسی سەرمێز كرد.
* كچانی پێشمەرگەی سلێمانی بەشداری لەپاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب كرد بۆ تێنسی سەرمێز.
*یانەی بروسك بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ لەشجوانی.
* كچانی دهۆك بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ تێنسی سەرزەوی.
* یانەی خانزاد لەسەر ئاستی لاوان بووە پاڵەوانی عێراق بۆ یاری شەترەنج لەسەر ئاستی كوڕان.
* یانەی سەورە بووە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان بۆ جۆدۆ.
* كچانی پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی عێراق بۆ یاری كاراتیی.
* كوڕە یاریزانی شاری هەولێر ئارپاك وریا و كچە یاریزانی شاری دهۆك دلین كەمال نازناوی پاڵەوانێتی یاریزانانی كورستانیان بەدەستهێنا لەیاری شەترەنج.
