كچانی ئافرۆدێت خەڵاتكران

كچانی ئافرۆدێت خەڵاتكران
گولان:كارزان كانەبی
لە هۆڵی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لە شاری سلێمانی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی ئافرۆدێت رێزیان لە تیپە جۆراوجۆرەكانیان گرت،بەمەبەستی پاڵپشتی كردنی تیپە جۆراەجۆرەكانیان و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتیەكانی داهاتوو،تۆماركردنی ئەنجامێكی شایستە لە پاڵەوانێتیەكانی رابردوو دەستەی كارگێڕی یانەی ئافرۆدێت چەند تیپێكی یانەیەكی خەلات كرد.رێز لە هەریەك لە تیپەكانی بالە وگۆڕەپان ومەیدان وتێنسی سەرزەوی وشمشێربازی یانەكە خەڵات كران.دوایی تیپی گۆڕەپان ومەیدان لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەمی هێناوتیپی بالەش لەسەر ئاستی سلێمانی پلەی یەكەمی هێنا ولە شمشێربازیشدا پلەی دووەمیان لەسەر كوردستان هێنا لە تێنسی سەرزەویش پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا.
Top