ئەنچیلۆتی بووە راهێنەری پاریس سانجێرمان
پێشبینی دەكرێ رۆژی شەمەی داهاتوو پاریس سانجێرمان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە دەوحە ببەستیت بۆ روونكردنەوەی زیاتر لەسەر گرێبەستەكەی ئەنچیلۆتی.
هەندێك سەرچاوەی رۆژنامەوانی ئاشكرایان كردووە كە یانە فەرەنسییەكە هەروەها رێكەوتنی سەرەتایی لەگەڵ دیڤید بێكهامی ئەستێرەی ئینگلیزیدا كردووە بۆ چوونە ریزی ئەو یانەیە و پێشبینی دەكرێ راگەیاندنی گرێبەستەكە تا چەند رۆژێكی تر ئەنجام نەدرێ.
پێشتر هەندێك لە یاریزانە پێكراوەكانی پاریس سانجێرمان گەیشتبوونە دەوحە بە مەبەستی چارەسەر و خۆ ئامادەكردن بۆ یەكەی مەشق و راهێنانی یانەكە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
یانەی پاریس سانجێرمان كە موڵكی سەرمایەدارە قەتەرییەكانە، چوارشەمەی داهاتوو یارییەكی دۆستانە بەرامبەر یانەی میلانی ئیتاڵی ئەنجام دەدات.
