بەهۆی نیمارەوە سەرۆكی سانتۆس گاڵتە بە بەرشەلۆنە دەكات

بەهۆی نیمارەوە سەرۆكی سانتۆس گاڵتە بە بەرشەلۆنە دەكات
لویس ئەلڤارۆ ریبیرۆی سەرۆكی یانەی سانتۆسی بەرازیلی رەتی كردەوە رێكەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا كردبێت بۆ گواستنەوەی نیمار بۆ ریزی ئەو یانە ئیسپانییە لە ساڵی 2014.
ریبیرۆ لە لێدوانێكی گاڵتەئامێزدا بۆ رۆژنامەی ئاس گوتی كەتەلۆنییەكان بە داهێنان بەناوبانگن، لە خاكی ئەوانەوە پێشەوای فەنتازیای بیناسازی ئەنتۆنیۆ گاودی و سلڤادۆر دالی پێشەنگی سوریالیەت سەریان هەڵداوە، بەڵام جیاوازییەكی زۆر لە نێوان خەیاڵ و راستیدا هەیە.
سەرۆكی یانە بەرازیلییەكە روونی كردەوە تا ئێستا هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نیمار نەكراوە و ئەو تا ئێستا یاریزانی یانەی سانتۆسە تا ئەو كاتەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا تەواو دەبێت و ئەوەی رۆژنامەكانی شاری بەرشەلۆنە بانگەشەی بۆ دەكەن دوورە لە راستییەوە و هەڵچنراوی خەیاڵە.
پێشتر رۆژنامەی سپۆرتی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردبوو نیمار و باوكی لەگەڵ رۆسێلی سەرۆكی بەرشەلۆنە رێكەوتوون بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ئیسپانیا لە هاوینی 2014.
Top