نادال و فێرێر یارییەكی نمایشكاری ئەنجام دەدەن

نادال و فێرێر یارییەكی نمایشكاری ئەنجام دەدەن
لیژنەی رێكخەر ئاشكرای كرد ئەو یارییە نمایشكارییەی هەردوو یاریزان رافایل نادال و داڤید فێرێری ئیسپانی كۆدەكاتەوە رۆژی 8ی كانوونی یەكەمی داهاتوو لە مەكسیك ئەنجام دەدرێت.
رێكخەران گوتیان ئەم یارییە دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی جامی دیڤز لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین ئەنجام دەدرێت كە بڕیارە لە ماوەی نێوان 2 تا 4ی كانوونی یەكەمی داهاتوو لە شاری سڤیلیەی ئیسپانی ئەنجام بدرێت.
نادال و فێرێر بەشداری لە یارییەكی نمایشكاریدا دەكەن لە كۆشكی وەرزش لە مەكسیك.
نادال ئێستا پلەی دووەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بەدەستەوەیە و بیر لە یاری كۆتایی جامی دیڤز و قۆناخی كۆتایی وەرزی ئەمساڵی پاڵەوانیەتییەكان دەكات لە لەندەن كە تەنیا 8 باشترین یاریزانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن.
هەرچی فێرێرە بەر لە كۆتایی ئەمساڵ بەشداری پاڵەوانیەتیی ڤالنسیا دەكات بۆ بەرگریكردن لەو نازناوەی وەرزی پێشوو بەدەستی هێنا.
Top