جۆ هارت: مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان

جۆ هارت: مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان
جۆ هارتی گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی دڵخۆشی بردنەوەی یانەكەی لە یانەی ڤیاریالی ئیسپانی لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەربڕی لەو یارییەدا كە مان ستی توانی 2-1 لە یانە ئیسپانییەكە بباتەوە و ئەمە یەكەم بردنەوەی ئەو یانەیەیە لە پاڵەوانیەتییەكەدا.
هارت كە لە یارییەكەی دوێنێ شەودا هێرشی زۆری نەكرایە سەر گوتی ئەم سەركەوتنە بۆ مان ستی زۆر گرنگ بوو لەم كاتەدا، بە تایبەت كە ئێمە یەكشەمەی داهاتوو روووبەڕووی یانەی مانچستەر یونایتد دەبینەوە لە خولی ئینگلتەرادا.
زیاتر گوتی یارییەكەمان بە ئاستێكی زۆر خراپەوە دەست پێكرد و هەرزوو گۆڵێكمان لێكرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیمان بگەڕێیینەوە بۆ یارییەكە و هەلێكی زۆریشمان لە دەستدا بۆ گۆڵكردنی زیاتر.
گۆڵچییەكەی مان ستی گوتی بۆ هەمووانمان دەرخست كە توانای ركابەریمان لە پاڵەوانیەتییەكەدا هەیە تا ئەوپەڕی سنوور. گرنگ ئەوەیە پێشەنگی كۆمەڵەكەمان بین و بگەینە قۆناخی داهاتوو.
Top