لە شاری كەركووك لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی 1ی حوزیران، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی جیمناستیكی كوردستان و بەهاوكاری لقی كەركووكی یەكێتییەكە و بەبەشداری هەریەكە لە یانەكانی كچانی (سۆلاڤی نوێ، كەیوان، پێشكەوتن، لەیلان، ئافرەتانی كەركوك، باباگوڕگوڕ) پاڵەوانێتی جیمناستیكی كچانی یانەكانی كوردستان بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، لەمبارەشەوە عەبدول رەحمان ئادەم سكرتێری یەكێتی ناوەندی جیمناستیكی كوردستان بۆ فایلی وەرزشی گوڵان گوتی «ئێمە وەكوپرۆگرامی ساڵانەی خۆمان هەڵساین بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەك بۆكچانی یانەكانی كوردستان، كە شەش یانە بەشداریان كرد، لە هەریەك لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و هیچ یانەیەكی شاری دهۆك و سلێمانی بەشدارییان نەكردبوو، بەهۆی كێشەی دارایی تیپەكان، خولەكەش زۆر بەسەركەوتوویی بۆماوەی دوو رۆژ لە شاری كەركووك ئەنجامدرا، بەرنامەمان هەیە چەند خولێكی جیمناستیكی بۆ كوڕان وكچان لە شاری دهۆك ئەنجام بدەن. شایەنی باسە یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئەنجامی تیپ
1-یانەی سۆلاڤی نوێ60/69خاڵ
2-یانەی كەیوان 50/69خاڵ
3-یانەی پێشكەوتن 80/54خاڵ
ئەنجامی تاكی گشتی
1- شنۆ عوسمان – یانەی سۆلاڤی نوێ
2- نەبا جاسم –یانەی كەیوان
جوڵانەوەی سەرزەوی
1- شنۆ عوسمان – یانەی سۆلاڤی نوێ
2- سۆزان محەمەد-یانەی كەیوان
ئامێری بازدان
1- شنۆ عوسمان – یانەی سۆلاڤی نوێ
2- سۆزان مەحمەد-یانەی كەیوان
ئامێری تەریب
1- شنۆ عوسمان – یانەی سۆلاڤی نوێ
2- هاجەر مەحمەد-یانەی كەیوان
لە كۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر یاریزان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.