لە بەرشەلۆنە رێز لە رۆناڵدۆ نرا
بەر لە یاری ئیسپانیۆل و ریال مەدرید لە خولی لالیگای ئیسپانیدا، كارگێڕیی یانەی ئیسپانیۆل رێزی لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكەری مێژوویی خولەكە نا، دوای ئەوەی هاندەران ئەویان بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی ئیسپانیا دیاری كرد.
یانەی ئیسپانیۆل لەسەر ماڵپەری خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت، راپرسییەكی بۆ باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا ئەنجام دا و رۆناڵدۆ پلەی یەكەمی لە راپرسییەكەدا بەدەست هێنا.
كارگێڕیی یانەكە خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەكەیان پێشكەش بە رۆناڵدۆ كرد.
