مۆراتی: نامەوێ جارێكی تر ناوبژیوانی وا بێ مێشك یارییەكانی تیپەكەم بەڕێوە ببات
رۆسی دوێنێ شەمە ناوبژیوانیەتی یاریی نێوان ئینتەر میلان و ناپۆلی كرد كە یانەی ناپۆلی توانی یارییەكە بە ئەنجامی 3-0 بباتەوە.
مۆراتی بە توڕەییەوە دوای یارییەكە گوتی ئاستی ناوبژیوانەكە زۆر لاواز بوو، یارییەكەی تێكدا و بەهۆی بێ مێشكییەوە وێرانی كرد، دەبوو یارییەكی جوان بێت، بەڵام ناوبژیوان شێواندی.
هەروەها گوتی ئەم ناوبژیوانە ئاستی ئەوەی نییە یارییەكانی خولی نایابی ئیتاڵی بەڕێوە ببات، لانی كەم من نامەوێ جارێكی تر بۆ بەڕێوەبردنی یارییەكانی تیپەكەم بیبینمەوە.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا گوتیان مۆراتی ناهەق نییە هێرشی وا توند دەكاتە سەر ئەو ناوبژیوانە، چونكە لە یارییەكەدا هەڵەی زۆر گەورەی كرد و دۆخی یارییەكەی تێكدا.
