سیدۆرف: لە هەموو روویەكەوە یارییەكی خراپمان بەرامبەر یۆڤنتۆس كرد
دوێنێ هەردوو یانەی یۆڤنتۆس و میلان لە یارییەكانی خولی ئیتاڵیدا بەیەك گەیشتن و یانەی یۆڤنتۆس توانی 2-0 یارییەكە بباتەوە و بچێتە پێشەنگی خولی ئیتاڵی.
سیدۆرف دوای یارییەكە گوتی هەرچەندە فشاری زۆرمان لەسەر ركابەرەكەمان دروست كرد، بەڵام ئەمە كاتی شیكردنەوەی یارییەكە نییە، چونكە ئێمە لە هەموو روویەكەوە خراپ بووین.
لەبارەی ئەندریا پێرلۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤنتۆسەوە كە تا كۆتایی وەرزی رابردوو لە ریزی میلاندا یاری دەكرد، سیدۆرف گوتی ئەو یارییەكی گەورەی پێشكەش كرد و رۆڵی گەورەی هەبوو لە سووڕاندنەوەی تۆپەكە بۆ تیپەكە، كەچی ئێمە لە هەموو روویەكەوە خراپ بووین.
