له خولى نایابى كوردستان، هه‌ولێر له پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى برده‌وه،پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش له پێشه‌نگ به‌رنادات
له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ وبه‌هێز ئه‌نجام درا یانه‌ى هه‌ولێریش براوه بوو.
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، له چه‌ند یاریگایه‌كى جیاجیاى شاره‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ به‌رێوه چوو،یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له یارییه‌كى به‌هێزدا رووبه‌رووى یانه‌ى زاخۆ بووه هه‌ردوو یانه‌ش بهبىَ گۆڵ یه‌كسان بوون وپێشمه‌رگه‌ى ههولێرلهپێشهنگى یانه‌كانى كوردستان مایه‌وه ، له شارى هه‌ولێریش یانه‌ى هه‌ولێر له یارییه‌كى به‌هێزدا رووبه‌رووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه له‌م یاریشدا له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یاریزانانى هه‌ردوو لا ههوڵآ زۆریاندا بۆتۆماركردنى گۆڵ بهلاَم گشت هه‌وڵه‌كانیان بىَ سوود بوو،له‌گێمى دووه‌م سه‌میر بابۆى رِاهێنهر زیره‌كى خۆى پێشاندا كاتێك یارى به‌دیار ره‌حمان كرد‌و توانى گۆلێك تۆماربكات ،له خوله‌كه‌كانى كۆتایش رامیار ئازاد توانى گۆڵآ دووه‌م سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه‌دا تۆماربكات ویارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامه بۆیانه‌ى هه‌ولێر به‌كۆتایى هات.ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره.
سلێمانى -زێره‌ڤانى(2-1)گۆڵ
هه‌ندرین-سه‌وره(4-3)گۆڵ
كه‌ركوك-شێروانه(1-1)گۆڵ
بروسك-نه‌ورۆز(0-1)گۆڵ
ئارارات-هه‌لۆ(3-1)گۆڵ
