راهێنەری چێڵسی: دەبێ لامپارد خۆی لەگەڵ دانیشتن لەسەر كورسی یەدەگ رابێنێ

راهێنەری چێڵسی: دەبێ لامپارد خۆی لەگەڵ دانیشتن لەسەر كورسی یەدەگ رابێنێ
ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتی پێویستە لامپارد لەگەڵ ئەوەدا رابێت كە لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێت.
لەوەتەی بواش پۆستی راهێنانی چێڵسی وەرگرتووە، لامپارد زۆرینەی كات لەسەر كورسی یەدەگ دادەنیشێ.
بواش گوتی هەموو یاریزانانی تیپەكە ئارەزووی ئەوە دەكەن یاری بكەن و هەمووش ویستی ئەوەیان هەیە یاریزانی سەرەكی بن، بەڵام ئەوە ناكرێت و من تەنیا 11 یاریزان دەنێرمە ناو یاریگاوە و ئەوانیتر یەدەگ دەبن و دەبێ لامپارد بەلایەوە ئاسایی بێت كە لە نێو 11 یاریزانی سەرەكیدا نەبێت.
هەروەها گوتی ئەگەر پێش من ئەوە رووی نەداوە، ئەوا ئێستا روودەدات.
راهێنەرە پورتوگالییەكە زیاتر گوتی من جیاوازی لە نێوان كەسدا ناكەم، ئەوە یاریزانەكان خۆیانن جیاوازی دروست دەكەن، چونكە من ئەو 11 یاریزانە یاری پێدەكەم كە لە وانیتر ئامادەترن و لەگەڵ پلانی ئەو یارییەدا دەگونجێن كە ئەنجامی دەدەین.
Top