پێكانی فابریكاس یانەی بەرشەلۆنە لە شێوازی 3-4-3 بێبەش دەكات

پێكانی فابریكاس یانەی بەرشەلۆنە لە شێوازی 3-4-3 بێبەش دەكات
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی بە پێكانی سیسك فابریگاسی یاریزانی یانەكەی دەربڕی و گوتی ئەوە تووشی دڵەڕاوكێمان دەكات.
فابریگاس بووە نوێترین یاریزانی بەرشەلۆنە كە لە وەرزی ئەمساڵدا دووچاری پێكان هاتوون دوای هەریەك لە سانچێز و ئەفیلای و ئینێستا.
یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە فابریگاس ماوەی 3 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و ئەو یاریزانە لە یاری ئەمشەوی یانەكەدا بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن یاری ناكات.
گواردیۆلا گوتی یاری نەكردنی فابریگاس زیانێكی گەورەیە بۆ تیپەكە، چونكە ئەو یارمەتییەكی زۆرت دەدات بۆ ئەوەی بە شێوازی 3-4-3 یاری بكەیت كە لەوەتەی ئەو هاتووە یاری پێدەكەین.
هەروەها گوتی سیسك خێرا لەگەڵ تیپەكەدا گونجا و توانای یاریكردنی لە زۆر شوێنی یاریكردندا هەیە، ئەو ئەگەری زۆر دەخاتە بەردەستت لە یارییەكاندا.
Top