مۆرینۆ: كەس لە پێرێز باشتر نییە بۆ سەرۆكایەتیكردنی یانەی ریال مەدرید

مۆرینۆ: كەس لە پێرێز باشتر نییە بۆ سەرۆكایەتیكردنی یانەی ریال مەدرید
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەسنی سەرۆكایەتی و لێهاتوویی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی كرد و گوتی كەس لەو باشتر نییە بۆ سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید.
مۆرینۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەر لە یاری ئەمڕۆی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل گوتی بێگومان ریال مەدرید راهێنەری لەمن باشتری دەبێت، بەڵام هەرگیز سەرۆكێكی لە پێرێز باشتری دەستناكەوێت.
پێرێز لە ماوەی رابردوودا دووجار سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدریدی گرتووەتە دەست و لە جاری یەكەمیاندا سیاسەتی دروستكردنی تیپی گالاكتیكۆسی بە كڕینی یاریزانانی گەورەی وەك رۆناڵدۆ، بێكهام، ئۆین و فیگۆ و كەنەڤارۆ و زێدان دروست كرد و لە ماوەی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا رۆناڵدۆی پورتوگالی و كاكای كڕی.
مۆرینۆ گوتی كاركردن لەگەڵ پێرێزدا وادەكات هەمووان هەست بە دڵنیایی بكەن، ئەوەی ئەو بۆ یانەكەی دەكات جێگەی رێزە جا مرۆڤ لە دەرەوە یان ناوەوەی ریال مەدرید بێت، هەست دەكات پێویستە لەسەری رێزی ئەو سەرۆك یانەیە بگرێت.
Top