داهاتی ساڵانەی مایكڵ جۆردان 60 ملیۆن دۆلارە

داهاتی ساڵانەی مایكڵ جۆردان 60 ملیۆن دۆلارە
بەپێی دوایین سەرژمێری، داهاتی ساڵانەی مایكڵ جۆردان ئەفسانەی باسكەی ئەمەریكی بە 60 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە و ئەم پارەیە زیاترە لەو پارەیەی ئەو یاریزانە لە كاتی یاریكردندا وەری دەگرت.
جۆردان پێشتر لە كاتی یاریكردنیشدا بەهۆی ئاستی بەرزی خۆیەوە داهاتێكی گەورەی هەبوو، بەڵام لەوەتەی وازی لە یاریكردن هێناوە، چەندان گرێبەستی گەورەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەك نایك، گاتۆرید، هانیس، ئەبیر دیك و كۆمپانیای كەی تو سپۆرت بۆ یارییە ئەلیكترۆنییەكان و كۆمپانیای فایف ستارز پراگرانسیسدا كردووە.
داهاتی ئەو یاریزانە وازهێناوە هەر ئەوەندە نییە و خۆی ئێستا خاوەنی 5 چێشتخانە و پێشانگایەكی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە ویلایەتی كارۆلینای ئەمەریكا.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن ئەو یاریزانە دەیان كۆمپانیای تری هەیە و تا ئێستا نەزانراوە هی ئەون.
ئەم یاریزانە پڕ داهاتە لە دوای وازهێنانەوە داهاتەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لێكۆڵینەوە ئابوورییەكان دەڵێن جۆردان لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا بڕی تەنیا 50 ملیۆن دۆلاری پەیدا كردووە و ئەوەی ئێستای لە یەك ساڵدا 60 ملیۆن دۆلارە.
جۆردان لە دوا دوو ساڵی یاریكردنیدا لە یانەی شیكاگۆ بۆڵز كۆی 63 ملیۆن دۆلار مووچەی لەو دوو ساڵەدا وەرگرتووە.
Top