مارادۆنا هێرش دەكاتە سەر فێرگسۆن
ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە گوتی پێویستە فێرگسۆن قسە لەو بابەتەدا نەكات، چونكە ئەو راهێنەرێكە بەهۆی یاریزانەكانییەوە گەورە بووە و پێویستە كاتێك قسە دێتە سەر یاریزانە گەورەكان ئەو بێدەنگ بێت.
هەروەها گوتی لەبارەی تێڤێزەوە شتەكان لەدەست دەرچوون، بەڵام ناكرێ هیچ قسەیەك بكەین تا نەزانین لە میونشن چی رووی داوە.
مارادۆنا هەروەها رەخنەی لە مامەڵەی مانچینی راهێنەری مان ستی لەگەڵ تێڤێز گرت و گوتی ئەو نەدەیەوێ بڕوات نە دەیەوێ یاری بكات ئەمە كارێكی سەیرە، بەڵام لەوەش سەیرتر قسەكردنی فێرگسۆنە لەو رووداوە و من حەز بەو جۆرە هەڵسوكەوتانە ناكەم، چونكە كاتێك تۆ شتێك نازانێ پێویستە بێدەنگ بیت.
كارلۆس تێڤێز ئەوكاتەی یاریزانی مان یونایتد بوو كێشەی لەگەڵ فێرگسۆندا هەبوو دوای ئەوەی بووە یاریزانی یەدەگ.
