دیل بۆسكی: پشتگیری تۆرێس ئەركێكی نیشتمانییە

دیل بۆسكی: پشتگیری تۆرێس ئەركێكی نیشتمانییە
ڤیسنتی دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا گوتی یارمەتیدانی فرناندۆ تۆرێس ئەركێكی نیشتمانییە.
بۆسكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە تێیدا لیستی یاریزانە بەشدارەكانی لە دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2012 لە بەرامبەر سكۆتلەندا و چیك گوتی متمانەی بێسنوورم بە تۆرێس هەیە، چەو كۆڵەكەیەكی سەرەكی هەڵبژاردەكەیە.
تۆرێس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات و چەندین یارییە گۆڵی تۆمار نەكردووە.
چاوەڕێ دەكرێ هەڵبژاردەی ئیسپانیای هەڵگری نازناوی یۆرۆی 2008 لە گەڕی ئەمجارەی پاڵاوتنەكاندا بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی چیك لە دەرەوەی یاریگای خۆی و سكۆتلەندا لە یاریگای ئەلیكانتی یاری بكات.
Top