جەماوەری بەرشەلۆنە داوای كاڤانی دەكەن

جەماوەری بەرشەلۆنە داوای كاڤانی دەكەن
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پەسنی تواناكانی ئەدیسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی كرد و ئەویش سوپاشی گواردیۆلای كرد لەسەر ئەو پیاهەڵدانە.
كاڤانی دووپاتی كردەوە لە وەرزی ئەمساڵدا تەنیا بیر لە ئەنجامدانی باشترین یاری لەگەڵ یانەی ناپۆلی دەكاتەوە و هاوینی داهاتوو دەتوانێ بیر لەو دەستەوارەیە بكاتەوە كە بەرشەلۆنە پێشكەشی كردووە.
رۆژنامەی سپۆرت كە لە یانەی بەرشەلۆنەوە نزیكە، راپرسییەكی لەسەر ویستی ئەوان بۆ كڕین یان نەكڕینی كاڤانی ئەنجام دا و 62%ی بەشدارانی راپرسییەكە گوتیان هاتنی كاڤانی شتێكی باشە و هێزێكی زیاتر بە بەرشەلۆنە دەدات.
لە بەرامبەردا 38%ی هاندەرانی یانەكە پێیان وایە هاتنی كاڤانی هیچ سوودێك بە بەرشەلۆنە ناگەیەنێت لەبەرئەوەی داڤید ڤیای هێرشبەر لەو بە تواناترە.
Top