نادال و جۆكۆڤیچ و فێدرێر و مۆرای سكاڵایان پێشكەش كرد

نادال و جۆكۆڤیچ و فێدرێر و مۆرای سكاڵایان پێشكەش كرد
هەر چوار یاریزانە پێشەنگەكەی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی سكاڵای خۆیان پێشكەشی یەكێتیی تێنسی سەر زەوی كرد بەهۆی خشتەی پاڵەوانیەتییەكانی ساڵەوە.
جۆكۆڤیج و نادال و فێدرێر و مۆرای لە سكاڵاكەیاندا داوایانكرد وادەی پاڵەوانیەتییە زۆرەكانی تێنس لە ساڵێكدا كەم بكرێتەوە لە ساڵی داهاتووەوە.
ئەو یاریزانانە گلەییان لە چڕیی خشتەی پاڵەوانیەتییە جیهانییەكانی ساڵی داهاتووی تێنس هەیە بەهۆی ئەنجامدانی خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكانی لەندەنەوە و ئەوەش بە بڕوای ئەوان كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر جامی دیڤز دەبێت كە ئەنجامدانی یارییەكانی كۆتایی جامەكە، هاوكاتە لەگەڵ یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دا.
پێشبینی دەكرێ ئەو چوار یاریزانە داوای كۆبوونەوەی بە پەلە لەگەڵ یەكێتییەكە بكەن بۆ روونكردنەوەی ئەو كێشانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە تا لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا و لە پەراوێزی پاڵەوانیەتیی شانگهای بڕیاری لەسەر بدەن.
Top