لیسكۆت: متمانەمان بەخۆمان هەیە كە دەتوانین لە مانچستەر یونایتد ببەینەوە

لیسكۆت: متمانەمان بەخۆمان هەیە كە دەتوانین لە مانچستەر یونایتد ببەینەوە
جۆلیان لیسكۆتی بەرگریكەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی گوتی ئێستا متمانەی ئەوەمان بە خۆمان هەیە كە دەتوانین لە یانەی مان یونایتد ببەینەوە و هەموومان زۆر بە پەرۆشین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو یانەیە لە ئۆكتۆبەری داهاتوودا.
لیسكۆت دووپاتی كردەوە كە یانەی وەرزی رابردوو توانی لە یاری پێش كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا لە مانچستەر یونایتد بباتەوە و گوتی دەتوانین ئەمساڵیش هەمان شت دووبارە بكەینەوە.
ئەو بەرگریكارە گوتی ئەمساڵ ستی لە وەرزی رابردوو زۆر بەهێزترە، بە تایبەت دوای كڕینی یاریزانانی وەك نەسری و ئەگویرۆ كە دوو لە باشترین یاریزانانی جیهانن، لەبەرئەو ئێستا تیپەكەمان هەمووی بڕوای بە تواناكانی خۆی هەیە بۆ بردنەوە لە یونایتد.
Top