بەرشەلۆنە لە یانەی ڕیال مەدریدی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستهێنا

بەرشەلۆنە لە یانەی ڕیال مەدریدی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانی بەدەستهێنا
گوڵان / م.پ
دوێنێ شەو لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید بەیەك گەیشتن و یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەكە 3 بە 2 بباتەوە و جامەكە بەدەستبهێنێت .
سەرەتا لە گێمی یەكەمدا لە خولەكی 14 ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی توانی پاسێكی نێوانی زۆر جوان بدات بە یاریزان ئینێستا یاریزانی ناوبراویش هەلەكەی لەدەست نەداو توانی گۆڵلا یەكەم بۆ یانەكەی ئەنجام بدات و ئەركی ڕیال مەدریدی قورستر كرد، پاش تێپەڕبوونی چارەگێك یاریزانێكی ڕیال مەدرید شووتێكی كرد و تۆپەكە بە قاچی ڕۆناڵدۆ ڕێڕەوی گۆڕاو ڕۆناڵۆ توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و یارییەكە بووە 1 بە 1، هەر لە گێمی یەكەم و لە خولەكی 44 ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسی توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەكەی ئەنجام بدات و جارێكی تر ئەركی ڕیال مەدریدی قورس كرد .
لە گێمی دووەمدا بەرشەلۆنە كۆنتڕۆڵی یاریگای كردبوو هیچ لایەك نەیتوانیبوو گۆڵ تۆمار بكات تا خولەكی 78 یاریزانی ڕیال مەدرید كەریم بنزیما گۆڵی دووەمی بۆ ڕیال مەدرید تۆمار كرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و هاندەرانی بەرشەلۆنەی بێدەنگ كرد،
بەڵام یاریزانانی بەرشەلۆنە لە هەوڵی خۆیان نەوەستان و گواردیۆلا بۆ یەكەمجار بەشداری بە یاریزانی ئیسپانی "سیسیك فابریگاس" كرد و لە خولەكی 87 یاریزانی هێلأی بەرگری بەڕازیلی "ئەدریانۆ" تۆپێكی زۆر جوانی هێنایە دەرەوە و مێسیش هەلەكەی لەدەست نەداو گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ یانەكەی ئەنجام دا .
Top